سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێكی دەركرد

كاندیدێكی دەرچووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، دوای ئاگاداركردنەوەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە هێرشكردنە سەر گەنجێكی كورد لە كەركوك، محەمەد شیاع سودانی فەرمانی كردووە هەموو ئەو كەسانەی هێرشیانكردووەتە سەرگەنجەكە دەستگیربكرێن و بدرێنە دادگا.

رێبوار تەها كاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دوای سەردانیكردنمان بۆ لای كاكە عەبدوڵا و بڵاوكردنەوەی پەیامێك و ئاگاداركردنەوەی نووسینگەی بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەستگیربكرێن، بەخۆشیحاڵییەوە محەمەد شیاع سودانی ،سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیكردووە هەموو ئەو كەسانەی هێرشیانكردووەتە سەر كاكە عەبدوڵا دەستگیربكرێن و بدرێنە دادگا.

راشیگەیاند، سیاسەت و كاری ئێمە بەردەوام بەرگریكردنە لە سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی.

بابەتی پێشتر

جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی بواری رێگاوبان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share