جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی بواری رێگاوبان راگەیەندرا

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك بەشێك لە جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران و دانیشتووانی سنووری كفری، فەرمانی وەزاریی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێگای دێلێژە (دەربەندی باسەڕە- دەربەندی سووتاو- ژاڵەی دەربەند) و ئاگاداركردنەوە و سپاردن بۆ پڕۆژەی (رێگای قیری دوانزە ئیمام-قەرەبڵاغ) دەردەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوە و تێیدا هاتووە، فەرمانی وەزاری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی (قیرتاوكردنی رێگای دەربەندی باسەڕە- دەربەندی سووتاو- ژاڵەی دەربەند) دەرچووە و بەپێی فەرمانەكەش، پڕۆژەكە بە شێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی گەرمیانەوە جێبەجێدەكرێت.

لە نووسراوێكی دیكەشدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، پڕۆژەی (دروستكردنی رێگای قیری دوانزە ئیمام-قەرەبڵاغ) لەچوارچێوەی گرێبەستە گشتییەكان و رێنماییەكان بە كۆمپانیای ژالیان دەسپێردرێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:
یاسای هەڵبژاردن كەموكورتیی زۆرە و هەمواركردنەوەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستانە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەندین كەموكورتی لە یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە كە هەمواركردنەوەی یاسای…
Total
0
Share