پڕۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت و لە ماوەی 365 رۆژدا تەواو دەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی پلان و بەرنامەی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی هاتوچۆو قەرەباڵغی، سەرۆکایەتیمان پڕۆژەی (بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب)ی راگەیاند.
باس لەوەش دەکات، پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای خۆرەتاو لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێدەکرێت.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بەرزە پردەکە، بەشی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود و گەڕەکی ڕزگاری بە ناوچەی پیشەسازییەوە دەبەستێتەوە،هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەم بەرزە پردە یوتێرنی ناوچەی پیشەسازی سەر شەقامی مەلیک مەحمود دادەخرێت و لە رێگەی ئەم بەرزە پردەوە گەڕانەوە و یوتێرن لەو ناوچەیەی شەقامی مەلیک مەحمود دەکرێت بەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی کێشەی هاتوچۆ و ئەو قەرەباڵغییەی کە لەو ناوچەیەدا هەیە.