بە تۆمەتی دزینی بوتڵی غاز دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ نزیكه‌ی‌ 60 بوتڵی‌ غازی‌ ماڵان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد كه‌ بوتڵی‌ غازیان لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.

‌باس لەوەش کراوە، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و بوتڵه‌ غازانه‌دا بگیرێت كه‌ تۆمه‌تباران دزیبویان.

بەپێی راگەیاندراوەکە، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ چوار ماتۆڕسكیلیشیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزیوه، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر یەکێک لەماتۆڕە دزراوەکاندا‌.

 

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەجیهاندا بە ڕۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ‏لەسەرتاسەری جیهان یادی ڕۆژەكە دەکرێتەوە،…
Total
0
Share