نوێترین زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

سەرکردەیەکی چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، تا ئێستا لایەنە سونییەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رێکنەکەوتوون.

عائد هیلالی سەرکردە لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆ و رێکەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئێستادا وەستاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە بە شێوەیەک سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بگرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، تا رێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان نەکرێت ناتوانرێت سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت، بەڵام تا ئێستا لایەنە سونییەکان نەگەیشتوونەتە رێکەوتن لەو بارەیەوە.

بابەتی پێشتر

لەکاتی گرتنی فشاری خوێندا لەم هەڵانە دووربکەوەرەوە

بابەتی دواتر

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ناردنی دۆلار بۆ عێراق کەمینەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share