کارگێڕی فڕۆکەخانەی بەغداد دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانی راگەیاند دوای ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک راگیرا.
لە بەیاننامەیەکدا کارگێڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەوەی خستووەتەڕوو، “ئێستا هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکە ئاسایی بووەتەوە و هەموو گەشتیاران و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەتوانن بەپێی خشتەکان گەشتەکانیان ئەنجامبدەن”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هەڵوەشانەوە بەهۆی خراپی کەشوهەوا و هەبوونی رێژەیەکی زۆری چڕی تەم کە کاریگەری لەسەر هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا دروستکردبوو”.