لیژنەی یاسایی: دەبێت هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە داوابکرێت

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە یاسای بودجە پەسەندکراوە، هەربۆیە پڕۆسەی هەموارکردنەوەشی پێویستی بە داواکاری حکومەتە وەک یاسای دارایی”.

لەو بارەیەوە محەمەد جاسم ئەلخەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح ئەوەی خستووەتەڕوو، “یاسای بودجە تا ئەم ساتە هیچ داواکارییەکی لەسەر نییە بۆ هەمواکردنەوە و بڕیاری هەموارکردنەوەشی پەسەند ناکرێت تاوەکو ئەو کاتەی لەلایەن حکومەت یاخود دوو لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت و داوای هەموارکردنەوە دەکرێت”.

جەختیلەوەش کردەوە، “لە روانگەی یاساییەوە دەتوانرێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، بەڵام لە روانگەی پراکتیکی و کردارییەوە زۆر قورسە، بەو پێیەی یاسایەکی زۆر گەورەیە و خشتە و خەرجییەکانی تێدایە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو تۆمارکراون”.

دەشڵێت، “ئەگەر کێشەیەکی یاسایی لە بودجەدا هەبوو، حکومەت دەتوانێت دەست بە هەموارکردنەوەی بکات چونکە یاسایەکی داراییە و خۆی بەرپرسیارە لە هەموارکردنەوەی، دواتریش دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی”.

بەرەبەیانی رۆژی 12ی حوزەیرانی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام یاسای بودجەی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) کە پێکهاتووە لە 199 ترلیۆن دینار بۆ هەر ساڵێک پەسەندکرد.

بابەتی پێشتر

دارایی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكات

بابەتی دواتر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد دەستیپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدادی…
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم چەند زانیارییەك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، “لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكەین…
Total
0
Share