کەرکوک.. لە بۆسەیەکی هێزە عێراقییەکاندا چوار چەکداری داعش کوژران

لە بۆسەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، كە شەوی ڕابردوو لە پردێ دایاننابوو، چوار چەکداری داعش کوژراون.

بەپێی سەرچاوەیەک لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، “هێزێکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دژە تیرۆری عێراق لە بۆسەیەکدا لە نزیک پردێ توانییان چوار چەکداری داعش بکوژن”.

پێشتر ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک ڕایگەیاندبوو، شەوی ڕابردوو بۆسەیەکیان لە نزیک کەرکوک بۆ ژمارەیەک چەکداری داعش داناوە، کوژرانی ئەو چەکدارانەی داعش لەو بۆسەیەدا بووە لە گوندی کتکەی سەربە ناحیەی پردێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێلیکۆپتەری هێزە عێراقییەکان بۆردومانی چەکدارانی داعشیان کردووە و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە…
Total
0
Share