سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان مافێكی دەستووریی گرنگە لە سیستمی دیموكراسیەت و پەیامێك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵكی عێراق كرد و وتیشی، “هەڵبژاردن مافێكی دەستووریی گرنگە لە سیستمی دیموكراسیەت و كارگێڕیدا.
هەر لە پەیامەكەیدا سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و سەرجەم ریز و تیمەكانیان دەكات كە رۆڵیان هەبووە لەسەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا.