مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەو دەنگدەرانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە، دەتوانن سوود لە بارکۆدەکانیان وەربگرن.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ئەو دەنگدەرانەی شاری کەرکوک، دیالە، نەینەوا، سەڵاحەدین و بەغداد کە کێشەی پەنجەمۆریان هەیە لە پشت کارتی دەنگدانەکەوە بارکۆد هەیە دەتوانرێت لەشوێنی پەنجە مۆر بەکاربهێنرێت.
لە ئێستادا تەنها یەک کاتژمێر و نیو کات لەبەردەم دەنگدەراندا ماوە بۆ چوونیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان.