کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان کۆتایی دێت و کاتەکەی درێژناکرێتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ رێژەی دەنگدان گەیشتووەتە 17%، چاوەڕێ دەکرێت لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بەشێوەی بەرچاو بەرزببێتەوە.

ئاشکراشیکرد، هەڵبژاردنەکان لە کەشوهەوایەکی ئارام و ئەمنیدا بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک لە کارکردنی ئامێرەکانی دەنگدان نەهاتوونەتە کایەوە.

جەختیشیکردەوە، لەو کاتەی دیاریکراوە، دەنگدان کۆتایی دێت و کاتەکەی درێژناکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەغداد.. لە بنکەیەکی دەنگدان شەڕە تەقە دروستبوو

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن 20 کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share