بەغداد.. لە بنکەیەکی دەنگدان شەڕە تەقە دروستبوو

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە باکووری شاری بەغداد چەند چەکدارێک هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی دەنگدان و شەڕە تەقە دروستبوو.

میدیا عێراقییەکان گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، کۆمەڵێک کەس کە سەر بە لایەنێکی سیاسیی بوون هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی دەنگدان لە ناوچەی بەسام لە باکووری شاری بەغداد.

وەک لە گرتەکاندا دەردەکەوێت، چەکدارەکان دەیانەوێت دەنگدەران ناچاربکەن دەنگ بەو لایەنە سیاسییە بدەن کە ئەوان دەیانەوێت.

دوای ماوەیەکی کەم هێزە ئەمنییەکان توانیان چەکدارەکان لە بنکەی دەنگدانەکە دووربخەنەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێبکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە فڕۆکەخانەی نەجەف کەسێک دەستگیرکرا کە بە نیازبوو پارەیەکی خەیاڵی ببات بۆ کۆریای باشوور

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی گومرگی فڕۆکەخانەی نەجەف کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەنیازبووە بڕە پارەیەکی خەیاڵی لە دراوی…
Total
0
Share