سەرچاوەیەکی نزیک بە ئاسۆ مامەند، سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانەی راگەیاندووە، “رێژەی بەشداریکردنی دەنگدان لە ناوچە عەرەب نشینەکان زیادیکردووە، بەتایبەتی ناحیەی حەویجە و گەڕەکەکانی دەوروبەری کەرکوک”.
لەو بارەیەوە ئاسۆ مامەند داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، “داوا لە هاوڵاتییانی بەشەرەف و خۆڕاگری کەرکوک دەکەین ئەمڕۆ کوردستانیبوونی کەرکوک بسەلمێننەوە”.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، “ئەمڕۆ رۆژی دەربازبوونە لەو زوڵمەی چەندین ساڵە لە خەڵکی کەرکوکی خۆڕاگر دەکرێت، هەروەها رۆژی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و کۆتایی هێنانە بەو دەسەڵاتە نادادپەروەر و ستەمکارەی کە حوکمی کوردی کەرکوک دەکات”.