جەبار گۆران: عێراق بە هەنگاوێكی بەهای دۆلار دادەبەزێنێت

وتەبێژی بازاری دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەندی بەو رێوشوێنانەوە هەیە كە لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە گیراونەتەبەر و دەشڵێت، “عێراق رێككەوتنەكەی لەگەڵ چین جێبەجێبكات كاریگەری زیاتری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر بە تایبەت دوای رەزامەندیی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا كە مامەڵەكردن لەگەڵ بەشێك لە وڵاتان لە بری دۆلار بە دینار و دراوی دیكە بێت و جگەلەوەش لە دوای سەری ساڵی نوێوە بەشێكی مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار دەبێت و هەموو ئەو هەنگاوانەش وایكردووە دۆلار دابەزین بەخۆوە ببینێت.

بە بڕوای جەبار گۆران ئەگەر عێراق رێككەوتنەكەی لەگەڵ چین جێبەجێبكات مامەڵە بە دۆلار نەكەن ئەوا كاریگەری زیاتری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت و ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو كاریگەری لەسەر بەهێزبوونی بەهای دینار دەبێت و بەهای دۆلار دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، هەڵبژاردنی…
Total
0
Share