سەعدی پیرە: داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان و كەسایەتییەكان دەكەین بەشداریی لە دەنگداندا بكەن

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان و كەسایەتییەكان دەكەین بەشداریی لە دەنگداندا بكەن و هیوادارین كۆمسیۆن ئەو گرفتانەی كە لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە چارەسەری بكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون تا درەنگانی شەوی رابردوو كێشەی بەشێك لە ئامێرەكانی دەنگدان چارەسەرنەكراون و گومانمان هەیە كە بەشێك لە دەنگەكان بە بیانووی پەنجەمۆرەوە لە سیستمەكە تۆماركرابێتن.

وتیشی، “هیوادارم كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەو گرفتانە چارەسەربكەن و سەرجەم هاوڵاتییان و لایەنە كوردستانی و كەسایەتییەكان سبەی بەشداریی لە دەنگدان بكەن.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

بابەتی دواتر

بە بەهای 2 ملیۆن یۆرۆ 14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی ئیسپانیا کەلوپەلی گەشتیارانیان دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دەدات. بەپێی ئەو…
Total
0
Share