زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆ لە هەرێم و عێراق لە ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان هەڵبژێردرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی هەرێم پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات كە بەپێی “ڕیزبەندی شەنگهای” بۆ ساڵی 2023 لە بواری (زانستی ماددەكان و ئەندازیاری) لە كۆی پێنج هەزار زانكۆ لەسەر ئاستی جیهان و لە نێو 1900 زانكۆی هەڵبژێردراو زانكۆی سلێمانی وەك تاكە زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، پلەی (401– 500) وەردەگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا ئەم دەستكەوتەی زانكۆی سلێمانی نیشاندەری ئەو راستییە كە زانكۆكە لە رێگای توێژینەوە و تویژەرەكانییەوە دەیەوێت شوێنێكی باشتر لە نەخشەی ئەكادیمیای جیهاندا دەستەبەربكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم ئەنجامە كاریگەری ئەرێنی دروستدەكات لەسەر رەوتی پێشكەوتنی ئەكادیمیا و ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان بەگشتی، بۆ ئەوەی چالاكانەتر لە نەخشەی ئەكادیمیای جیهانی دەربكەون.

بابەتی پێشتر

یەكێتی لە زۆربەی ناوچەكان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و یەكەمە

بابەتی دواتر

خالید شوانی: كوردانی كەركوك بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنن كە چیتر زوڵم قبووڵ ناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share