قوباد تاڵەبانی: کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتە ئابورییەکان پرۆسەی گەشەپێدان خێراتر دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە ئەندرۆ بیزڵی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ 17ی 2ی2026، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە  ئەندرۆ بیزڵی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستا و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد سەبارەت بە گرنگیی گەشەپێدانی ناوچەیی و بووژانەوەی ئابوریی قەزا و ناحییەکان.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە بووژانەوەی ئابوریی قەزا و ناحییەکان و کەڵکوەرگرتن لە هەموو دەرفەتە ئابورییەکان، پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوریی هەرێمی کوردستان خێراتر و تۆکمەتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share