چەند زانیارییەك دەربارەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان

كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەك زیاتر لە ملیۆنێك كەس وەك چاودێر و میدیاكار و كارمەندی دەنگدان لە پرۆسەكەدا كاردەكەن.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایگەیاند، دەنگدانی تایبەت كاتژمێر 7ی بەیانی دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

وتیشی، “ژمارەی ئەو كارمەندانەی هێزە ئەمنییەكان كە مافی دەنگدانیان هەیە دەگاتە یەك ملیۆن و دوو هەزار و 393 كارمەندا، 565 ناوەندی دەنگدان كە دوو هەزار و 367 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت كراونەتەوە”.

لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا ئاوارەبووانی كامپەكان ئەمڕۆ مافی بەشدارییان لە دەنگدان هەیە و ژمارەیان 48 هەزار و 260 ئاوارەیە و ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانیان 35 ناوەند و 120 ویستگەی دەنگدانە، عیماد جەمیل وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس وەك چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن و بەڕێوەبردنەكە و روماڵی میدیاییەكەی دەكەن، ئەمەش ژمارەیەكی بێپێشینەیە و یەكەمجارە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا روودەدات.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ئەو ژمارەیەشی روونكردەوە كە بەمجۆرە دابەشبوون، 495 هەزار و 168یان چاودێر و بریكاری لایەنە سیاسییەكانن، 322 هەزار و 436یان چاودێری ناوخۆیی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنین، هەزار و 857 چاودێری بیانی، 300 میدیاكاری نێودەوڵەتی، دوو هەزار و 254 میدیاكاری ناوخۆیی و 220 هەزار كارمەند لە ناوەندەكانی دەنگداندا.

دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەكەی ئەمڕۆ، رۆژی دووشەممە 18ی كانونی یەكەم دەنگدانی گشتی لە 15 پارێزگای عێراق.

بابەتی پێشتر

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

لە چەند پارێزگای هەرێم بنکەکانی دەنگدانی تایبەت کراونەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share