پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ئاسن و کەلوپەلی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لێکردووەتەوە و دزیویانە”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشە دەست هێزەکانی پۆلیس لەبارەی دوو تۆمەتبارەوە کە هەستاون بە هەڵوەشاندنی کەلەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەمەبەستی فرۆشتنەوەیان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانی پۆلیس دەستیپێکرد و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن”.
دەشڵێت، “ئێستا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە، هاوکات دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەی دزیبوویان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بەتۆمەتباران بووە”.