بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتاییهات

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كۆتاییهات و سبەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەكات.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق هۆشداری بە كاندید و لایەنە سیاسییەكان داوە كە لە كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆوە هەڵمەتی بانگەشە وەستاوە و ئەگەر هەر كاندید و لایەنێكی سیاسیی بانگەشە بكات سزادەدرێت و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

بەغداد رەزامەندی لەسەر داوایەكی هەرێم دەربڕی

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: رێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share