لە مالیزیا ملیاردێرێک کرایە پادشای وڵاتەکە

لە وڵاتی مالیزیا یەکێک لە ملیاردێرەکانی وڵاتەکە بە ناوی سوڵتان ئیبراهیم ئەسکەندەر تاجی پادشایەتی وڵاتەکەی لەسەرنرا.

سوڵتان ئیبراهیم ئەسکەندەر، تەمەنی 65 ساڵانە، خەڵكی ویلایەتی جەوهەرە لە بەشی باشووری وڵاتەکە کە هاوسنوورە لەگەڵ سەنگافورە، ئەمڕۆ وەک 17 ەیەمین پادشای وڵاتەکە تاجی پادشایەتی لەسەر نرا.

لە رێورەسمی تاج لەسەرنانەکەدا ناوبراو بەڵێنی دا هەوڵەکانی بۆ گەشەپێدانی وڵاتەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی چڕبکاتەوە.

مالیزیا خاوەنی سیستمێکی پادشایەتییە بە شێوەی خولی، هەر پێنج ساڵێک جارێک یەکێک لە حاکمی نۆ ویلایەتی وڵاتەکە رکابەری دەکەن بۆ بردنەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەڵێت، وەزارەتەكەی كار لەسەر تاقیكردنەوەی تەكنیكەكانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بۆ راهێنانی ئەو كارمەندانەی پۆلیس…
Total
0
Share