کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: چاودێریی میدیاکان دەکەین لە کاتی راگرتنی بانگەشە

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بەوە دەکات، “ژوورێکی ئۆپەراسیۆن پێکهێنراوە کە بەرپرسیارێتی بەدواداچوون و چاودێریکردنی میدیاکان لە ئەستۆ دەگرێت لە کاتی راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن”.

عەلی موئەیەد، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە رۆڵی نیشتمانی خۆیان بگێڕن لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و بەهێزکردنی دیموکراسی لە وڵاتدا.

دەشڵێت، “چەند کاتژمێرێک پێش راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن کە لە کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی هەینی دەستپێدەکات، کۆمسیۆن ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی پێکهێناوە کە بەرپرسیاردەبن لە بەدواداچوون و چاودێریکردنی میدیاکان بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونیان بەو یاسا و ڕێنماییانەی کە لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا کاری پێدەکرێت”.

ئەو سەرۆکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە، “میدیاکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتییان لەسەر شانە بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و رێنوێنیکردنی دەنگدەران لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردن و شوێنی دەنگدان”.

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا: ساڵانە زیاتر لە 60 ملیار دینارمان بۆ كەسوكار و خانەوادەی خوێندكاران گەڕاندووەتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجەم سەبەتەی خۆراك دابەشدەكرێت

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراك لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە دابەشدەكرێت. عەلا جبووری،…
Total
0
Share