دیلان غەفوور: چەند داواكارییەكمان لەلایەن وەزیری تەندروستیی عێراقەوە بۆ كەركوك بەسەندكران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە و داوكارییەكەشیان بە رەسمی پەسەند كراوە.

دیلان غەفوور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراێكدا بڵاویكردەوە، سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری شاری كەركوك و داواكارییەكەشیان پەسەندكراوە.

ئەو ئەندامای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارییەكانمان بۆ خزمەتكردنی كەرتی تەندروستیی شاری كەركوكە و لەوانەش دابینكردنی ئامێرێكی تایبەت بە چارەسەركردنی پاشماوەی پزیشكیی بۆ شاری كەركوك

هەروەها، یەكێكی دیكەش لە داواكارییەكانیان دابینكردنی پزیشك و كارمەند بۆ بەشی ژنانی بنكەی تەندروستی قەرەهەنجیر و هه‌روه‌ها، دابینكردنی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت (ئەمبوڵانس) بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ هەمان بنكە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بەهۆی زیادبوونی ئاماری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، وەزارەتی تەندوستیی عێراق ئەگەری پەڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتەڕوو. جاسم ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share