سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی و لە سنووری مەڵبەندی شەش دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەی نەوت لە مەڵبەندی شەش و لە گەڕەكەكانی شێخ محێدین، ئابڵاخ و كارەباكە دابەشدەكرێت”.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری ئەوقاف: شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە

بابەتی دواتر

رێبوار تەها: سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ پشتیوانیكردنە لە خەڵكی خۆڕاگری كەركوك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share