سەگ پەلاماری منداڵێكی دا و گیانیلەدەستدا

هەواڵی گیانلەدەستدانی منداڵێک دوای ئەوەی سەگێک پەلاماری دەدات لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە لەگەڵ ئەوەی تەندروستیی سلێمانی بێئاگایی لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ڕووداوەکە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا بووە.

تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی بۆ دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێك كرد لە سلێمانی، كە ‏بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە بووە.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ڕووداوەكە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بووە، لە ‏گەڕەكی ڕاپەرین-ی سلێمانی، هەرچەندە هەواڵەکە وا بڵاوبووەتەوە کە سەگی بێلانە پەلامەری منداڵەکەی داوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا منداڵەكە لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلامارنەدراوە، ‏بەڵكو سەگی ماڵیی دراوسێیەكیان پەلاماریداوە.‏

ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە منداڵەكە چووە یاری لەگەڵ سەگی دراوسێكەیاندا بكات، بەڵام پەلاماریداوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ‏گیانیلەدەستداوە.‏

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا چانسی بەشداریكردنی لە مۆندیالی 2022 هەیە

بابەتی دواتر

دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێك لە پەرلەمانی توركیا گۆرانیی كوردی وترایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
Total
0
Share