فەرماندەی پۆلیسی كەركوك لە كۆبوونەوەیەكدا پاراستنی بنكەكانی دەنگدان لە قەرەھەنجیر تاوتوێكرد و سنووری ناحیەی قەرەھەنجیر سەر بە پارێزگای كەركوكە و ھێزەئەمنییەكان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لەو ناحیەیەدا بەشداریی دەنگدان دەكەن كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی پێشمەرگەدایە.
عەمید كاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی كەركوك لە كۆبوونەوەیەكدا پاراستنی بنكەكانی دەنگدان لە قەرەھەنجیر تاوتوێكرد و لەو كۆبوونەویەكدا كە نوێنەرەی ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە ئەمنییەكانی ناحیەی قەرەھەنجیر ئامادەیبوون.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە لە گرنگیی پاراستنی بنكەكانی ھەڵبژاردن لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر كرایەوە و ھەروەھا جەختكرایەوە لە كارئاسانیكردن بۆ ھاتوچۆی هاوڵاتییان لە رۆژی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا.