هۆشداری بەو کەس و کۆمپانیایانە دەدرێت کە عومرەکاران بۆ سعودیە دەگوازنەوە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم هۆشداری دەداتە ئەو كۆمپانیا و كه‌سانه‌ی عومره‌كاران بۆسعودیه ‌ده‌گوازنه‌وه‌ و مۆڵەتیان نییە، بەزوترین کات واز لەو کارە بهێنن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،‌”هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان نییه‌ و رۆژانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك بۆ سعودیه‌ ده‌كه‌ن به‌زووترین كات واز له‌و كاره‌ بهێنن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه”.

‌ئاماژە بەوەش دەکات، “له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ نا یاساییه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێننامه‌ به‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئه‌مرۆوه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌ عومه‌كاران بۆ سعودیە بگوازێتەوە راسته‌وخۆ له‌ دادگا‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە،هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عومره‌ نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومرە‌ نه‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ كاتی تووشبوونیان به‌ هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ به‌رپرسیار نابێت و خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.

باس لەوەش دەکات، نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عومره‌ به‌كار بهێنرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئەو کەسانە خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.

بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك عومره‌كار له‌ سعودیه‌ گه‌شتی (طائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده‌)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وە لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی د.عەبدوللەتیف ئەحمەدی کرد

بابەتی دواتر

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بانگهێشتی سەرۆك بافڵ بۆ كۆنفرانسی میونشن بەڵگەی كاریگەريی یەكێتی و سەرۆكەكەیەتی

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بابەتێكی بەناونیشانی رەنگدانەوەی سیاسەتی یەكێتی لە دوا كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن…
Total
0
Share