ستران عەبدوڵا: پارێزگاری داهاتووی كەركوك دیاریدەكەین

سەركردەیەكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پارێزگاری داهاتوو لە لیستی هاوپەیمانیی “كەركوك هێز و ئیرادەمانە” دەبێت.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەو راپرسیانەی لەبارەی هەڵبژاردنەوە لەناو خەڵکی كەركوك کراوە بۆ یەکێتی زۆر زۆر دڵخۆشکەرن، بەپێی ئەنجامەكەی لیستی 142ی ھاوپەیمانیی “کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە” لەپێشی پێشەوەی لیستەکان و یەكەم دەبێت.

وتیشی، “پارێزگاری کەرکوک لە لیستی ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە دەبێت”.

دەبێت قۆناغی پارێزگاری بەوەکالەت لە کەرکوک کۆتایی پێبێت و، دەشبێت پارێزگاری داھاتووی شارەكە لە خزمەتی کەرکوکییەکاندا بێت، ستران عەبدوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە 18ی كانونی یەكەم جارێكی دیكە راستی کوردستانی بوونی کەرکوک دەسەلمێنینەوە.

ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتی باسی لەوەشكرد، “روومان لە شتی لاوەکی نییە، روومان لەوەیە تەعریب و عەسکەرتاریەت کە لە کەرکوک ھەیە کۆتایی پێبێنین، وەک یەکێتی گوێ بە چەلەحانە نادەین و روومان لە سەرکەوتنە، ئێمە نوێنەرایەتیی راستەقینەی خەڵکی کەرکوک دەکەین، متمانەشمان بە سەرکەوتن لەوەوە ھاتووە بە رێگا راستەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەڕۆین”.

بڕیارە دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك، موسڵ و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی 700 ملیارەکەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share