لە ساڵی نوێدا چوار کەسی دیکە لە هەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردنی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و لە ساڵی نوێدا چوار کەس لە بە کۆرۆنا مردوون و سێ کەسیان لە سلێمانی بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کە ئەمڕۆ یەکی کانوونی دووەم بڵاویکردووەتەوە، “لەماوەی 24  کاتژمێری ڕابردوودا 122 کەسی دیکە لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 27 کەس لە هەولێربوون و 22 کەس لە سلێمانی و 70 کەس لە دهۆک و دوو کەس لە گەرمیان و یەک کەس لە ڕاپەڕینن.

هەر لەو ماوەیەدا 979 کەس وەک چاکبوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون و 368 کەسیان لە پارێزگای دهۆک بووە.

بابەتی پێشتر

شه‌ش كه‌س لە سلێمانی به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركران

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک جیاوازی "سەر سوڕهێنەر"ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share