دادگای باڵای هیندستان پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆنۆمیی کشمیر دەکات

دادگای باڵای هیندستان ئەمڕۆ بڕیاری حکومەتەکەی نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی پەسەند کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆنۆمی بەشێکی ویلایەتی جامو و کشمیر کە زۆرینەی موسڵمانە.

دادگاکە بڕیاریدا لە ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنەکان لەو ویلایەتانە بەڕێوەبچێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت بە زووترین کات بە ویلایەتەکانی دیکەی هیندستانەوە گرێبدرێن، هەروەها دادگاکە دەڵێت، “ئەو بڕیارەی لە ساڵی 2019 دەرچووە لووتکەی پڕۆسەی یەکگرتنەوەیە و مومارەسەیەکی شەرعی دەسەڵاتە”.

پیشتر لە مانگی ئابی ساڵی 2019 بە فەرمانی سەرۆکایەتی حکومەتی هندستان بڕیاردرا هەموو بڕگەکانی دەستووری ئەو وڵاتە بەسەر ناوچەی جامو و کشمیردا جێبەجیبکرێت، ئەوەش بەو مانایە دێت کە دەستووری جیاوازی ویلایەتی جامو و کشمیر هەڵوەشایەوە و ئێستا یەک دەستوور بۆ هەموو ویلایەتەکانی هیندستان بەکاردەهێندرێت.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share