قائیمقامیەتی سلێمانی: بە دروستکردنی شارەوانییەک کێشەی تووە سپی چارەسەردەکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بەو کێشەیەی شەوی ڕابردوو لەسەر دروستکردنی خانووی زیادەڕۆ لە گوندی تووە سپی ڕایگەیاند، کێشەکانی گوندەکە لەڕێگەی جیاکردنەوەی سنووری گوندەکە و دروستکردنی شارەوانییەکەوە چارەسەر دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دانیشتووانی گوندی تووە سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری دانیشتووانی گوندەكە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو کێشەیە هاتووەتە سەر هێڵ.

لە ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتدا سەبارەت بە کێشەکە هاتووە، پێشتر ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیان داوە لە ڕێگەی دروستکردنی شارەوانییەک و  جیاکردنەوەی سنووری گوندەکە، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی.

لەسەر ئەو کێشەیە، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە، بڕیارە لە ڕێگەی دروستکردنی شارەوانییەک تایبەت بەو سنوورە کێشەی زیادەڕۆیی بەشێوەی یاسایی چارەسەر بکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی داواشیکردووە، دانیشتووانی گوندەکە ھاوکاریان بن بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەیەکجاری و لەڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە چارەسەر بکرێن.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

دەركەوت ژنەكە زیندووە.. ئەشكەنجە پیاوێكی ناچاركرد دان بە كوشتنی ژنەكەیدا بنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share