هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان رادەگیرێت

لە مەرزی پەروێزخان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگرێت و هاتوچۆی گەشتییاران ئاسایی دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا مەرزی پەروێزخان ئاماژە بەوەدەكات، ئاگاداری سەرجەم بازرگانان و شۆفێران و نووسینگە و كاسبكارانی ناو حەرمی دەروازەكەمان دەكەینەوە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و لە دووم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆكان ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە یەكەم رۆژی جەژندا و لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 4 كەسی دیكەش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكەش برینداربوون. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share