وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی ناوەندی ئەمریکا کرد

وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 13ی کانونی یەکەمی 2026، لەمیانەی سەردانێکی بۆ هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەریق دێرێک فرانس، فەرماندەی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (AFCENT)، و تیمی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا دەربارەی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازیی سەربازی گفتوگۆیان کرد.

باسی لەوەشکردووە، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی بەرەوپێشچوونی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، “هێزی پێشمەرگە توانای سەربازی رۆژ لە دوای رۆژ بەرەوپێش دەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە پاڵپشتی زیاتری ئەمریکایە، هەروەها هیوای خواست هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوانمان بەردەوام و فراوانتر بێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەردا، فەریق دێرێک پەیامی پشتیوانی ئەمریکای بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە، چاکسازی و بەرەوپێشچوونەکانی پێشمەرگەی بەرزنرخاند، و هیوای خواست هێزی پێشمەرگە بگاتە ئاستێکی پێشکەوتووی سەربازی لە ناوچەکەدا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان بە كردەوە نایەنە پێشەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو پێشنیازەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان كردبووی پارتی رەتیكردووەتەوە و دەشڵێت، “پارتی…
زیاتر ببینە

چوار سەرۆكایەتییەكە: بڕیارەکه‌ى دادگاى فيدراڵى قبوڵكراو نييه‌ و ھەرێم ده‌ست له‌ ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ڵناگرێت

چوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم بە نادەستووری ناودەبەن و دەڵێن،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی…
Total
0
Share