عێراق لیستی ناوی تۆمەتبارانی نیشتەجێی ئەمریکا رادەستی حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات

دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی عێراق لیستی ناوی تۆمەتبارانی نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای رادەستی سەرۆکی دەستەی شارەزایانی دەسپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا کرد.

لە بەیاننامەیەکدا دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەکە لیستی ناوی تۆمەتبارانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەی رادەستی سەرۆکی دەستەی شارەزایانی دەسپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا کردووە کە تێیدا داوای هاوکاری یاسایی و رادەستکردنەوەیان دەکات”.

لەو چوارچێوەیەدا دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموونی وەزارەتەکە بۆ پاڵپشتی و بەڵگەنامەکردن و هاوکاری تەکنیکی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی شارەزایی و ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان واژووکرد.

دەستەی شارەزایانی دەستپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەیان بە مەترسیی گەندەڵی لەسەر دامودەزگاکانی دەوڵەت لە عێراق و دروستبوونی کێشە لە بواری ئەمنی و ئابوری و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک کرد، هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ کارکردن لەگەڵ وەزارەتەکان بۆ تەواوکردنی رەشنووسی یاداشتەکە لەگەڵ لایەنی عێراقی دەربڕی و جەختیان لەوەشکردەوە کە هاوکاری عێراق دەبن بۆ وەرگرتنەوەی پارە قاچاغەکانی.

 

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریكا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی ئاگرەكەی سۆران دەكات

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share