لێکەوتەکانی دوای کۆرۆنا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دوورمەودای خوێن ئاشکرادەکات

دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ئیفلیجکردنی جیهان، کە بووەهۆی تووشبوون و گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس لەجیهاندا، تائێستاش لێکەوتەی زیاتر نەخۆشییەکە دوای تووشبوون و چاکبوونەوە لێی ئاشکرادەکرێت، لەنوێترینیان ئەگەری تووشبوونی کەسی چاکبووەوەیە لە کۆرۆنا بە جەڵتەی خوێن “تۆپەڵبوونی خوێن”.

لە دوایین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، کۆرۆنا دەکرێت ببێتە هۆی “جەڵتەی دوورمەودا”، بەجۆرێک تووشبووی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەی بە چەند مانگێکیش مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی خوێن هەیە.

پزیشکی پسپۆڕی بەرگریی جەستە دکتۆر نیکۆلای کریوچکۆڤ لەوبارەیەوە دەڵێت، “ئەگەری هەیە کەسی چاکبووەوە لە کۆرۆنا دوای چەند مانگێک کێشەی جەڵتەی دوورمەودا ببێت، تەنانەت ئەگەری هەیە کەسەکە هیچ نیشانەیەکی ڕوونی دەرەکیی تێدا دەرنەکەوێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، مەترسییەکە تەنها جەڵتەی خوێن نییە، بەڵکو نۆبەی مێشک و نۆبەی دڵ و ڕەشبوونەوەی سییەکانیش دەکرێت لە لێکەوتە دوورمەوداکانی بن.

ئەو پزیشکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانە ئامۆژگاریی پشووی درێژخایەن دەکات لەدوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر ڤلادیمێر پۆلیبۆک پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەستیاری و بەرگری دەڵێت، گرنگە دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا پشکنینی ورد بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەگەری جەڵتەی خوێن و بەکارهێنانی چارەسەرەکانی پاراستنی سوڕی ئاسایی کۆئەندامە دەمار.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەیەك بۆ ڕاگەیاندنی "سێیەكی زامن" ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

تەریقەتی كەسنەزانی: هاوەڵان نوری چاومانن و دەنگەكە دەستكاریكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share