وەزارەتی نەوت: گرێبەستی بەرهەمهێنانی غازمان لە سەرجەم كێڵگەكان واژووكردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات گرێبەستی بۆ بەرهەمهێنانی غاز لە سەرجەم كێڵگەكاندا واژووكردووە و ئەوەش بە هەنگاوی گرنگی زیادكردنی بەرهەمهێنان ناودەبات.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەنگاوی گرنگیان بڕیوە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز وەك بەشێك لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت.

وتیشی، “وەزارەتی نەوت چەندین گرێبەستی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی غازی لە سەرجەم كێڵگە نەوتییەكان كە غازی هاوەڵیان لێدەردەچێت، واژووكردووە”.

لە گرنگترینی ئەو پرۆژانە، ئەو گرێبەستەیە كە لەگەڵ كۆمپانیای توتاڵ-ی فەرەنسی واژووكراوە بۆ بەرهەمهێنانی 600 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە لە پێنج كێڵگەی پارێزگای بەسڕە، عاسم جیهاد بۆ میدیای فەرمیی عێراق وای وت.

ئەوەشی روونكردەوە، وەزارەتەكەیان پێشكەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە وەبەرهێنان لە كێڵگەی غازی حلفایە كە رۆژانە نزیكەی 300 ملیۆ پێ سێجا بەرهەمدێنێت، سەرەڕای وەبەرهێنانی غاز لە كێڵگەی زیقار كە بەرهەمی رۆژانەی نزیكەی 200 ملیۆن پێ سێجایە، هەروەها گرێبەست بۆ وەبەرهێنانی غاز لە بەسڕە دەگاتە 1000 ملیۆن پێ سێجا لە سێ كێڵگەی گرنگ.

بابەتی پێشتر

لە سۆران سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

خواردنە پڕ چەورییەكان هۆكاری سەرەكیی شێرپەنجەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share