نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە چوار مانگی رابردوودا

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی نیسانی رابردووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە 86.49 دۆلار، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتە 83.05 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ دابەزینی ئاستی سوودەکانی ئەمریکا و کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی دەوڵەتانی ئۆپیک پڵەس و بەرزبوونەوەی خواستی نەوت لەلایەن چینەوە وەک گەورەترین بەکارهێنەری نەوت.

لە رۆژی پێنجشەممەوە سعودییە ئاستی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەمکردووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت تا مانگی ئەیلول بۆ نۆ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەمیبکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەم خواردنانە ئەگەری تووشبوونت بە بەردی گورچیلە زیاددەکەن

بابەتی دواتر

بەریتانیا سزای کارکردنی کۆچبەران لە وڵاتەکەی زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بازێکی دیکەی دا

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکبووەوە لە 170 هەزار دینار بۆ…
Total
0
Share