قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی رووداوەکەی قەزای سۆرانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیانلەدەستدان و سووتانی لێکەوتووەتەوە، هەموومانی غەمبار کرد، لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.