بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمشەوی قەزای سۆران کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، “دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سۆرانی خۆشەویستە و هاوسۆز و هاوخەمیانین”.
لە کۆتایی پەیامەکشدا هاتووە، “لەخوای گەورە داواکارم شیفای بریندارەکان بدات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت”.