سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ بە ئامانجكردنی نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق نییە و پێویستە هێزە ئەمنییەكان ئەنجامدەرانی ئەو كارانە دەستگیربكەن و رووبەرووی دادگا بگرێنەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكات ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستگیربكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.
راشیگەیاندووە، بە ئامانجكردنی نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق لە هیچ كاتێكدا قبووڵكراو نییە و ئەو كارانە ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیریی عێراقە