عێراق بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ رێككەوتنی ئۆپیك+ و بڕیارەكانی رێكخراوەكە دووپاتكردەوە و پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت لەپێناو سەقامگیری و هاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی كردووە كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆمپانیا بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق( سۆمۆ)تێیدا ئامادەبوون و پشتیوانی عێراقی بۆ بڕیارەكانی ئۆپیك+ دەربڕیوە كە تایبەتن بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بڕیارەكانی رێكخراوەكە لە 30 تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دەركراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، عێراق لە 1ی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتووە تاوەكو 31ی ئازاری هەمان ساڵ پابەند دەبێت بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ئەوەش لەپێناو سەقامگیری و هاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی عێراق لەبارەی دۆلارەوە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share