چین ملیۆنێک ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دەدات بە عێراق

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەچێوەی ئەو هاوکارییانەی حکومەتی چین پێشکەشی عێراقیان دەکات، ملیۆنێک ژەم لە ڤاکسینی Sinopharm  دەدات بە بەغداد.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، گەیشتنی کاروانە ڤاکسینەکەی چینی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی ڕێکارەکان بەسەر ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسیندا دابەشدەکرێن.

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ڕایگەیاندووە، “چین دەیەوێت لەڕێگای ئەو یەک ملیۆن ژەمەڤاکسینەوە، هاوکاریی عێراق بکات تا دیوارێکی بەهێز دروستبکات دژی ڤایرۆسەکە و ڤاکسین بگاتە زۆرینەی عێراقییەکان”.

چین ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بە چوار کاروانی جیاواز ڤاکسینی Sinopharmی ڕەوانەی عێراق کردووە و بەشێک لەو ڤاکسینانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێن.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: نرخی نەوت تا چوار مانگی ساڵی داهاتوو بە جێگیری دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئێران دادگای تیرۆری قاسم سولەیمانی ئامادە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
Total
1
Share