بڕیارێكی عێراق لەبارەی دۆلارەوە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بە نیازە لە ساڵی داهاتووەوە مامەڵەكردن لەگەڵ توركیا لە بری دۆلار بە دینار و لیرە بێت و دەشڵێت، “ئەگەر ئەو بڕیارە لە عێراق جێبەجێبكرێت هەرێمی كوردستانیش پێوەی پابەند دەبێت و بەهای دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بە نیازە لە ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییەكانی لە بری دۆلار بە دینار و لیرە و یۆرۆ بێت لەگەڵ توركیا و ئەو هەنگاوەش بەهای دیناری عێراقی بەرزدەكاتەوە كە مامەڵە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار دەبێت و هەرێمی كوردستانیش پابەندی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەبێت.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا وەرگرتنی باج و رسوومات لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم لە بری دۆلار دینار وەردەگیرێت و بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و وەبەرهێنان مامەڵەكانیان لە دۆلارەوە گۆڕیوە بۆ دینار و بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەش كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار دەبێت

بابەتی پێشتر

شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیكەی 11 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

عێراق بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share