شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیكەی 11 ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 2-12-2023 تاوەكو 8-12-2023، بڕی 10 ملیار و 910 ملیۆن و 537 هەزار و 688 دینار بووە كە نزیكەی 9 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیار دینار بە شێوەی چەكە و زیاتر لە 8 ملیۆن دیناریش بە شێوەی مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی 10 ملیار و 910 ملیۆن و 537 هەزار و 688 دینار بووە، بە جۆرێك كە 8 ملیار و 747 ملیۆن و 264 هەزار و 420 دیناری واتە 80% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 154 ملیۆن و 978 هەزار و 458 دینار، واتە 20% بە شێوەی چەكە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم سكاڵا تۆماربكات بەغداد پابەند دەكرێت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماربكات دادگای فیدراڵی…
Total
0
Share