لە چەند رۆژی داهاتوودا پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەرخاندەكرێت

ئەندامێكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕە پارەیەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەرخاندەكرێت و دەشڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت”.

حەسەن قەباس ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ماوەی دوو مانگە دەستمان بە خشتەی كاری تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە و پڕۆسەكە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و لە قۆناغی داهاتوودا دەرگای تۆماركردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەكان دەكرێنەوە.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومەتی عێراق پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەرخانبكات و هەر گۆڕانكارییەكیش رووبدات پلانی جێگرەوەمان هەیە.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی ئەندامێتیی فەخری لە كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان پێبەخشرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share