وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، تاوەکو مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر هەبێت، پێدانی کارەبا ئاسایی نابێتەوە، بەڵام ئەگەر مەترسی نەمێنێت کارمەندانی کێڵگەی کۆرمۆر دەتوانن لە ماوەی 24 کاتژمێردا پەستانی غاز بەرزبکەنەوە و غاز بنێرنەوە بۆ هێڵەکان، بەمەش پاش 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە.

لەبارەی کارکردن بە مۆلیدە ئەهلییەکان وتیشی، رووداوەکە چاوەڕواننەکراوبووە، لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە بە خاوەن مۆلیدەکان بڵێین کار بە مۆلیدەکانیان بکەن، مامەڵەی ئەوان لەگەڵ کارمەندانی پڕۆژەی رووناکیدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرخێڵ كەمال بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

سەرخێڵ كەمال، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەبۆنەی یادی 50هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری سەرۆک مام…
Total
0
Share