دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەرچووانی تیروپشکی حەجی ساڵی داهاتوو ئاگاداردەکاتەوە کە سەردانی فەرمانگەکانی پارێزگاکان بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە تا رۆژی 31ی کانونی یەکەمی 2023 پێویستە ئەو کەسانەی ناویان لە تیروپشکی حەجی ساڵی 2024 دا هاتووەتەوە سەردانی فەرمانگەکانی سنوورەکەیان بکەن بە مەبەستی پێداچوونەوە بە زانیارییەکانیاندا”.
دەشڵێت، “بانگهێشتکردنی ئەو هاوڵاتییانە بۆ تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکانی پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتووە”.