بەرگریی سعودیە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سوپاکەی راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، “فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F15-SE لە میانەی ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی رۆتینی خۆیدا لە پارێزگای رۆژهەڵات کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکەش گیانیان لەدەستداوە”.

تورکی مالیکی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “کاتژمێر 12:50 خولەکی ئەمڕۆ، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و راهێنان لە بنکەی ئاسمانی شا عەبدولعەزیز لە شاری دەهران فڕۆکەیەک کەوتووەتە خوارەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە و دەستیان بە ئەرکەکانی کردووە بۆ زانینی وردەکاری هۆکارەکانی ڕووداوەکە کە لە ئەنجامدا تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.…
Total
0
Share