سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی ناردنی 700 ملیارەكە تەواوبوون و بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، “تەواوی رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە تەواوبوون، بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت و، لە کاتێکی نزیکدا شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغداد.
دەربارەی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵیش ئومێد سەباح وتی، داواكاریی فەرمی لەوبارەیەوە ئاراستەی حكومەتی عێراق كراوە و، لەئێستاشدا خاڵی یەكەمی گفتوگۆكانمانە لە بەغداد.
دوێنێش پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵی جدی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.
وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە رەوانەبكرێت و بە گەیشتنی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و جگەلەوەش داوای سێ مانگی دیكە قەرزمان بۆ مووچەی مووچەخۆران لە بەغداد كردووە”.