پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراق لە قەڵەمی دەدات.

دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، “زۆر بە توندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراق لە قەڵەمی دەدەین”.

دیلان غەفور دەڵێت، “ئەو پەلامارە ھاوکاتە لەگەڵ داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی دا، ئەم پێشھاتانە ئاماژەی دۆخێکی نەخوازراون کە لێکەوتە و کاریگەریی خراپیان دەبێت و ھیچ پاساوێک نابینین بۆ ئەم دۆخە”.

راشیگەیاندووە، “لایەنی تورکی ھێشتا عێراقی ئاگادارنەکردووەتەوە و ھیچ پاساوێکی بۆ ئەو ھەنگاوەی لە دژی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەخستووەتەڕوو”.

سەرۆکی لیژەنەکە دەڵێت، “لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کردووە و بەردەوام لەسەر ھێڵین، ھەموو رێگایەکی سیاسی و دیبلۆماسی دەگرینەبەر  و ھەوڵی گفتوگۆ و راستکردنەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەدەین لەگەڵ حکومەتی تورکیا و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند دەرۆزەکەرێکی دیکە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە “هاوڵاتییانیان بێزارکردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور بۆ هاوڵاتییان: ئەگەر سێوی شەیتان-تان بینی پەیوەندیمان پێوەبکەن

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور لە ئاگادارییەکدا بۆ جوتیارانی سنوورەکەیان لەبارەی جۆرە ڕووەکێک بڵاویکردەوە، لەکاتی بینینیدا دەستبەجێ پەیوەندیی بە بەشی…
Total
0
Share